نامەیەکی نهێنی واشنتن بۆ بەغدا لەبارەی حەشدی شەعبییەوە ئاشکرا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

سەرچاوەیەکی عێراقی نامەیەکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بۆ بەغدا لەبارەی کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەی سەز لەلایەن حەشدی شەعبیەوە لە هەفتەی ڕابردوودا ئاشکرا کرد.

ئەو سەرچاوەیە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ ی حوزەیرانی ٢٠٢١، بە ماڵپەڕی ڕوسیا تودەی ڕاگەیاندووە، ” باڵیۆزخانەی ئەمریکا نامەیەکی بۆ حکومەتی عێراقی ناردووە و تێیدا نیگەرانی و دڵەڕوکێی واشنتنی بەرامبەر کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەی سەوز و نزیکبوونەوەی لە بارەگای باڵیۆزخانەکە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە خستووەتەڕوو”

بەگوێرەی وتەی ئەو سەرچاوەیە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە نامەکەدا هۆشداری داوەتە حکومەتی عێراق ئەگەر دەست بە جوڵە نەکات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخەکەدا، ئەوا ئەوان ئەو کارە ئەنجام دەدەن”.

سەرچاوەکە ئامژەی بەوەش کردووە، تا ئێستا حکومەتی عێراق وەڵامی ئەو نامەیەی نەداوەتەوە، هۆکاری وەڵامنەداوەکەشی ئاشکرا نەکردووە.

هەفتەی ڕابردوو بەشێک لە چەکدارانی حەشدی شەعبی چوونە بەردەم ناوچەی سەوزی بەغدا و بۆ ماوەیەک کۆنتڕۆڵیان کرد و داوای ئازادکردنی قاسم موسڵح، فەرماندەی حەشدی شەعبیان کرد.

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی لەوکاتەدا ڕایگەیاند، قاسم موسڵح بە تۆمەتی تیرۆر  و گەندەڵی دەستگیرکراوەو تا لێکۆڵینەوەکان نەگەنە کۆتایی ئازاد ناکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا