نەوت نرخی پێوانەیی تۆماردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەگەڵ پێشبینییەکانی بوژانەوەی داواکارییەکان لەسەر نەوت لەلایەن ئەمریکا و چینەوە، نرخی نەوت جارێکی دیکە بەرزبووەوە ونرخی یەك بەرمیك نەتی خاوی برێنت لە 72 دۆلار نزیك دەبێتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەم 3 ی حوزەیران، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 71 دۆلارو 98 سەنت و نەوتی سوكی تكساسیش بۆ 69 دۆلار و 33 سەنت بەرز بووەتەوە.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە وڵاتانی ناو رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رێککەوتن لەسەر پلانی هەنگاو بە هەنگاوی لابردنی رێگرییەکان لەسەر بەرهەمهێنانی نەوت هەتا کۆتایی مانگی تەمموز..

هاوكات بەگوێرەی هەوڵی میدیا جیهانییەكان هۆكاری بەرزبوونەوەكەی نرخی نەوت، بۆ كەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زیادبوونی خواست لەسەر نەوت دەگەڕێننەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا