كۆتا چانسی گەڕانەوەی ڕۆناڵدۆ بۆ ڕیاڵ مەدرید !

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ كۆتا ئومێدی گەڕانەوەی بۆ ڕیاڵ مەدرید لە ڕێگەی كارلۆ ئانچیلۆتیەوەیە كە دوێنێ بە فەرمی وەك ڕاهێنەری نوێی ڕیاڵ مەدرید دیاری كرا دوای ئەوەی زەینەدین زیدان دەستی لە كاركێشایەوە

گرێبەستەكەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤێنتۆس ساڵی 2022 كۆتایی پێدێت،بۆیە ئەگەرێكی زۆر هەیە ئەم هاوینە یانەكە بەجێبهێڵێت،چونكە ئەگەر گرێبەستەكەی نوێ نەكاتەوە ساڵێكی تر دەبێت بە خۆڕایی یانەكە بەجێبهێڵێت

ڕۆژنامەی كادینا سێر ئاشكرای كرد كە كۆتا چانسی ڕۆناڵدۆ بۆ گەڕانەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید كارلۆ ئانچیلۆتیە،چونكە ڕۆناڵدۆ لەگەڵ كارلۆ پەیوەندییەكی بەهێز و نایابی هەیە

هەروەها ڕۆژنامەكە ئەوەشی خستەڕوو كە ڕۆناڵدۆ مەسجی بۆ ئانچیلۆتی ناردووە و پیرزۆبایی لێ كردووە كە بووەتە ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید

لە ماوەی ڕابردوو ناوی ڕۆناڵدۆ بەسترایەوە بە ریاڵ مەدرید بەڵام ڕۆژنامەكان بە مەحاڵیان دەزانی بەڵام بەهۆی گەڕانەوەی ئەنچیلۆتییەوە ئومێد بۆ ڕۆناڵدۆ گەڕاوەتەوە

هەروەها لە لایەكی ترەوە هەر یەكە لە یانەكانی مانچێستەریونایتد و پاریس سانجێرمان چاویان لە تواناكانی ڕۆناڵدۆیە و بە وردی چاودێری دۆخی یاریزانەكە دەكەن لەگەڵ یۆڤێنتۆس

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا