ئێران بەبەهای ملیاران دۆلار بەرهەمی خۆراکی و کشتوکاڵی بۆ عێراق هەناردە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆماری ئیسلامی ئێران بەهای هەناردەی بەرهەمە کشتوکاڵی و خۆراکییەکانی بۆ عێراق لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا ئاشکرا کرد.

بەڕێوەبەری ڕێکخراوی بەگەڕخستنی بازرگانی ئێران بە ئاژانسی میهری وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، ئێران لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا بەبەهای ١١ ملیار دۆلار بەرهەمی کشتوکاڵی و خۆراکی هەناردەی عێراق کردووە.

فەرزاد بەلتان، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی بەگەڕخستنی بازرگانی ئێران، ئاماژەی بەوەش کردووە، سێ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەو بڕە لە هەناردەکردنی میوەدا دەست ئێران کەوتووە.

بەگوێرەی بەڵتان بەرهەمە کشتوکاڵی و خۆراکییەکان ڕێژەی٣٠٪  تێکڕای هەناردەی ئێران بۆ عێراق بوون لە ساڵی ٢٠١٠  تا کۆتایی ٢٠٢٠.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا