كارلۆ ئانچیلۆتی دەزانێت لە ڕیاڵ مدرید دووردەخرێتەوە بەڵام هەر سوور بوو لەسەر ئەو ئەزموونە نوێیە
دوێنێ یانەی ڕیاڵ مەدرید دووبارە كارلۆ ئانچیلۆتی گەڕاندەوە بۆ ڕاهێنەرایەتی یانەكە بە مووچەی 6 ملیۆن یۆرۆ و تا ساڵی 2024
ڕۆژنامەی زە ئەتڵەتیك ئاشكرای كرد كە ئەم هەلەی دراوەتە ئانچیلۆتی هەلێكی زۆر نایاب و ناوازەیە
كارلۆ دەزانێت هەر كاتێك دێت كە دەردەكرێت لە یانەكە بەڵام پێی وایە ساڵێكی خراپ لە ڕیاڵ مەدرید باشترە لە ساڵێكی باش لەگەڵ ئیڤەرتۆن
سەرچاوەیەك بە ڕۆژنامەی زە ئەتڵەتیكی ڕاگەیاند: ڕیاڵ مەدرید نازانن كە پێویستیان بەكام ڕاهێنەرە بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ بكەن
هەروەها سەرچاوەكە گوتی :بابەتی ڕاهێنەرایەتی لەلای پێرێ كارێكی لاوەكییە،ڕیاڵ مەدرید هیچ پێوەرێكی دیاریكراوی نیە بۆ ڕاهێنەر گواستنەوە،بەڵكو لەگەڵ ڕاهێنەرێك بۆند دەكەن كە لە توانایاندایە نەك كە پێویستیانە
بۆ وەبیر هێنانەوە ساڵی 2013 كارلۆ ئانچیلۆتی بوو بە ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید و توانی دوای 12 ساڵ ناسناوی چامپیۆنزلیگ بۆ یانەكە بەدەست بهێنێت و ساڵی 2015 لە یانەكە دوور خرایەوە