سەرجەم شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵی 2020 گەیشتە هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

گەیشتنی سەرجەم شایستە داراییەكانی جوتیارانی بۆ ساڵی 2020 راگەیاند.

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بۆ ساڵی 2020 لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە زیاتر لە 44 ملیار دینار لە شایستە داراییەكانی جوتیاران بەشێوەی چەك گەیشتووەتە هەرێم.

وتیشی”له‌سه‌ره‌تایی هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی چه‌كی بانكی بڕه‌ پاره‌ی جوتیارانی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت”.

بەوتەی نەوزاد شێخ كامیل، بۆ سلێمانی 23 ملیارو 750 پەنجا ملیۆن دینار دانراوە، بۆ هەولێر 11 ملیار و 907 ملیۆن دینار و بۆ دهۆك دە ملیارو765 ملیۆن دینارە نێردراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا