هۆشداری لەبارەی توڕەیی هاوڵاتیانی کەرکوک دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

ئەندام پەرلەمانێکی عێراق لەسەر پشکی کەرکوک رایگەیاند، توڕەیی جەماوەری کەرکوکییەکان تابێت زیاتر دەبێت بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و زیادبوونی سەعاتەکانی بڕانی کارەبا و زیادبوونی تێچووی مۆلیدە ئەهلییەکان.

لەبەیاننامەیەکدا ئەرشەد ساڵحی داوایکرد، حکومەت بەزوویی چارەسەری ئەم کێشەیە بکات و دانیشتنێکی ئەنجومەنی وەزیرانیش لەکەرکوک بۆ ئەم مەبەستە رێکبخرێت.

وتیشی، داواکارین پشکی کەرکوک لەکارەبای نیشتیمانی بەڕێژەی %5 زیادبکرێت و چاکسازی لەدۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاری پارێزگاکەدا بکرێت، ئەگەر وانەبێت ئەوا بەدڵنیایی خۆپیشاندانەکان دەستپێدەکەنەوە و هەموو پێکهاتەکانی ئەو پارێزگایە تیایدا بەشدار دەبن.

ئەوەشی خستەڕوو، سامانی نەوتی کەرکوک بەبێ هیچ بەرامبەرێک دەچێتە کۆمپانیاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و خاکی ئوردن.

لەدرێژەی قسەکانیدا ئەرشەد ساڵحی وتی، ئیدارەی کەرکوک و نوێنەرانی لەپەرلەمان لەچوارچێوەی هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەبارەی دۆسیەی خزمەتگوزاری پارێزگاکە کاردەکەن و دیدارەکانمان لەگەڵ وەزیری کاروباری دەوڵەت و وەزارەتەکانی پەیوەست بەم دۆسیانە بەردەوامە تا بتوانین چارەسەرێک بدۆزینەوە بۆ کۆتاییهێنان بەم قەیرانانەی کەرکوک.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا