بە ڤیدیۆ..کچێک بۆ ڕزگار کردنی سەگەکانی ڕووبەڕووی ورچێک دەبێیەوە

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان گرتە ڤیدیۆیەکیان بڵاو کردەوە، تیایدا کچێکی ئەمریکی خەڵکی شاری برادبێری ویلایەتی کالیفۆرنیا، بۆ ڕزگارکردنی سەگەکانی لە حەوشەکەی خۆیان ڕووبەڕووی ورچێکی گەورەی قاوەیی دەبێتەوە.

ڤیدیۆکە زیاتر لە ٤٠ ملیۆن بینەری هەبووە، لە هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا، ورچێکی قاوەیی گەورە پێشان دەدات هەوڵ دەدات بەسەر دیواری حەوشەکە سەربکەوێت، هەوڵ دەدات هێرش بکاتە سەر سەگەکان بەڵام کاتێک کچەکە سەگەکان دەبینێت ورچەکە لە دیوارەکە دوور دەخاتەوە.

https://fb.watch/5T6VDHlkQq/

کلیک لە لینکەکە بکەن بۆ بینینی ڤیدیۆکە..

کچەکە لە چاوپێکەوتنێکدا وتی، من لە ناوچە شاخاویەکان دەژیم بۆیە ئاساییە ئەگەر لە هاویندا ئەم شتانە ڕوو دەدات.

ئەو ژنەش کە گرتە ڤیدیۆکەی بڵاو کردەوە، وتی کچەکەو سەگەکان باشن، هەرچەندە یەکێک لە سەگەکان کەمێک بریندار بووە بەڵام برینەکەی زۆر نیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا