ئیسرائیلییەکان پارەی سەردەمی عەباسییەکانیان دۆزییەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمەڵێک گەنجی خۆبەخشی ئیسرائیلی دەستەیەکیان بۆ دۆزینەوەی شوێنەوار پێکهێناوەو کاردەکەن بۆ دۆزینەوەی هەموو ئەو کەلوپەلانەی لە چاخەکانی کۆندا بەکارهێندراون.

لە تەل ئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل کۆمەڵە گەنجێک لەکاتی گەڕان و پشکنین بەدوای کەلوپەلی کۆن و دۆزینەوەی شوێنەواری دێرین، دەستیان دەگات بە کۆمەڵێک پارەی ئاڵتوونی کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عەباسییەکان.

لەنێو ئەو کەسە خۆبەخشانەدا دوو گەنج لەکاتی هەڵکەندنی شوێنێکی خۆڵین، دەستیان دەگات بە کۆمەڵێک لە پارەی ئاڵتونی کە لەسەردەمی عەباسییەکاندا بەکارهاتووە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 1100 ساڵ پێش ئێستا.

ئەوەی لە میدیاکانی ئەو وڵاتە باسکراوە ئەو کەسانەی پارە ئاڵتونییەکەیان دۆزیوەتەوە بۆ مەبەستی گەڕان بەدوای خودی پارەکەدا نەچوون، بەڵکو ڕێکەوت دەستیان پێیگەیشتووە.

ئۆز کۆهین یەکێک لەو گەنجانەیە کە خۆڵەکەی هەڵکەندووە، بۆ راگەیاندنەکانی وڵاتەکەی وتوویەتی “کاتێک سەرقاڵی هەڵکەندنی چاڵێکی گەورە بووم لەنێو قوڵایی جێگایەکی خۆڵیندا، تێبینی دەرکەوتنی چەند پارچە کاغەزێکم کرد، دوای وردبوونەوەی زیاتر بۆم دەرکەوت چەند پارچە ئاڵتوونێکی بەنرخ و کۆن لە ژێر ئەو خاکەدا قەتیس ماوەتەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا