پۆڵەتیک پرێس
ژنێکی ئیتاڵی لەکاتی گەشتەکەیدا لەگەڵ کۆمپانیای ڕیانەیر لە ئیبیزاوە بۆ میلانۆ، دوای داواکردن سەرنشینەکان لە ژنەکە بۆ بەستنی ماسک توڕە دەبێت و سوکایەتیان پێدەکات.
ژنەکە ڕەخنەی لە دەستەی فڕۆکەکە گرت پێش ئەوەی لە فڕۆکەکە دابەزێت، ئەویش دوای ئەوەی ڕەتیکرەوە پابەند بێت بە ڕێنماییەکانەوە بۆ ڕێگری کردن و دوورکەوتنەوە و لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
لە سەرەتای گەشتەکەدا داوا لە سەرجەم سەرنشینان کرا بۆ بەستنی ماسک و لانەبردنی تەواوی گەشتەکە بۆ ڕێگری کردن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
سەرنشینانی فڕۆکەکە داوایان لە ژنەکە کرد ماسک ببەستێت ژنەکەش توڕە دەبێت و سوکایەتیان پێدەکات، دواتر ڕوبەڕوبوونەوەکە زیاتر بوو تفی لێکردن و دەست درێژی جەستەی کردە سەریان، گرتە ڤیدیۆکان لە ئینتەرنێت بڵاوبۆتەوە، بەڵام ڕوون نەکراوەتەوە کەی ڕووداوەکە ڕوویداوە.
لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتوە دەستەی فڕۆکەکە دەیانەوێت ڕێگری لە شەڕەکە بکەن و یارمەتی بدەن تا لە فڕۆکەکە دایبەزێنن لەو کاتەشدا ژەنەکە ڕەخنەیان لێدەگرێت.