گۆڕانی کەش و هەوا دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی مردن

پۆڵەتیک پرێس

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ بڵاو کراوەتەوە ئاشکرای دەکات، گۆڕانی کەش و هەوا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی مردن، بە شێوەیەک لە %٣٧ ی مردن بەو هۆکارە دەبێت.

داتای ٧٣٢ ناوچە لە ٤٣ دەوڵەت لە ماوەی نزیکەی ٣ دەیە بۆ لێکۆڵینەوەکە وەرگیرا، لە ساڵی ١٩٩١ەوە هەتا ساڵی ٢٠١٨، توێژەرەکان دوای بەکارهێنانی زانیارییەکانی کە دەستیان کەوتبوو، بۆیان دەرکەوت ڕێژەی مردنی پەیوەندیدار بە کەش و هەوا لەو وڵاتانە زیاترە کە پلەی گەرمی بەرزترە لە چاو ئەو وڵاتانەی فێنکترن و پلەی گەرمیان نزمترە.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی تەندروستی جیهانیش، ١٦٦ هەزار کەس بەهۆی بەرزی پلەی گەرماوە لە ساڵی ١٩٩٨ بۆ ساڵی ٢٠١٧ مردوون، بەهۆی زیاد بوونی شەپۆلەکانی گەرماشەوە ژمارەی مردن لە بەوهۆیەوە لە ساڵی ٢٠٠٠ بۆ ساڵی ٢٠١٦ نزیکەی ١٢٥ ملیۆن کەس زیادی کردووە.

ئاماژە بەوەش دەدرێت، کۆسپێکی زۆر هەیە لەبەردەم ئەوکەسانەی ئەم لێکۆڵینەوانە ئەنجام دەدەن، سەرەڕای ئەوان سەدان پێگە سەرقاڵی ئەو لێکۆڵینەوەیەن، بەڵام زۆرێک لە ناوچەکانی وەک ئەفریقیاو باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بەهۆی نەبوونی داتاوە لە لێکۆڵینەوەکاندا زانیارییان لەسەر نیە، هەرچەندە کۆکردنەوەی زانیاری لە هەموو ناوچەکان زۆر گرنگر بۆ زانینی ڕێژەی مردنی پەیوەندیدار بە گۆڕانی کەش و هەواوە.

دان میشێلی توێژەر، لێکۆڵینەوەیەکی ئەنجامداوە سەبارەت بە گۆڕانی کەش و هەوا، لە لێکۆڵینەوەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە نەبوونی زانیاری لەسەر ئەو وڵاتانەی داتایان نیە لێکۆڵینەوەکان لاواز دەکەن، چونکە خاڵی سەرەکین بۆ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، پەویوەندیان هەیە بە گەشەی دانیشتوانەوە، بەدەست هێنانی زانیاری دەربارەیان کلیلێکە بۆ یارمەتیدان و خۆ گونجاندیان.

ئانا ماریا ڤێسیدۆ ئەنجامدەری لێکۆڵینەوەکەش دەڵێت، ئێمە بیر لە گۆڕانی کەش و هەوا دەکەینەوە چونکە نەوەی داهاتوو ڕووبەڕووی دەبێتەوە، بۆ ئەوەی لە ئێستاوە هەوڵی چارەسەر بدەین.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا