بایدن هەڕەشەیەکی گەورە بۆسەر ئەمریکا ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بزوتنەوە رەگەزپەرستەکان هەڕەشەیەکی گەورەتری تیرۆرستین بۆسەر ئەمریکا وەک لەو هەڕەشەیەی رێکخراوی داعش و قاعیدە دروستیدەکەن.

بایدن لەشاری توسلا لەویلایەتی ئۆکلاهوما وتی، بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا، لەمڕۆدا چالاکییە تیرۆرستییەکانی بزوتنەوە رەگەزپەرستییەکان گەورەترین هەڕەشەن بۆسەر نیشتیمان.

بەپێی قسەی بایدن، هەرگیز رەگەزپەرستی و جیاکاری رەنگەکان براوە نابێت، هەرچەندە هەرگیز بەتەواوەتی کۆتایی پێنایەت، وتیشی، بەڵام پێویستە ئێمە هەرگیز بۆشاییەک بۆ بەرفراوانبوونی رەگەزپەرستی نەهێڵینەوە.

پێشتریش بایدن، چەند رێنماییەکی بۆ ئیدارەی ئەمریکا دەرکرد لەبارەی روبەڕوبوونەوەی توندوتیژی ناوخۆیی و هەڵسەنگاندنی ئەو مەترسییانەی بەهۆی ئەم دیاردەیەوە دروستدەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا