“لایەنە سیاسیەکان بەربەست بۆ کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دروست دەکەن”

پۆڵەتیک پرێس

ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لایەنە سیاسیەکان ڕێگرن لە بەڕێوەچوونی دانیشتنەکانی پەرلەمان بۆ پرساندنی وەزیرەکان.

عالیە نوسەیف، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لایەنە سیاسیە دراەکان هەوڵدەدەن کۆبوونەوەکانی پەرلەمان پەکبخەن ئەوەش لەڕێگەی تەواونەکردنی رێژەی یاسایی بۆ کۆبوونەوەکان لە ڕێگەی پەرلەمانتارەکانیانەوە.

نوسەیف وتی، ” هەر وەزیرێکی ناو حکومەتی عێراق کە خۆی بە سەربەخۆش ناودەبات سەر بە لایەنێک یان پارتێکی سیاسییە و ئەو لایەنەش ڕێگرە لە هەر دانیشتنێکی پەرلەمان کە بۆ پرساندنی وەزیرەکەی خۆی ڕێکدەخرێت”.

ئەم وتانەی عالیە نوسەیف لەکاتێکدایە کە دوانیوەڕۆ ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی دواخست و ڕایگەیاند ڕۆژی پێنجشەممە بەڕێوەدەچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا