ئێران پاشەکشە لە بۆچوونەکانی پێشووی لەبارەی گفتوگۆکانی ڤییەنا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ئومێدەکانی ئێران لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لە  گفتوگۆکانی ڤییەنا پاشەکشەی کردووە، لەئێستادا تاران پێیوایە پێویستە گفتوگۆکان بۆ قۆناغێکی دیکەش درێژبکرێنەوە.

پاشەکشەی ئێران لە بۆچوونەکانی پێشووی لەکاتێکدایە پێشتر تاران ڕایگەیاند قۆناغی پێنجەم ڕەنگە قۆناغی کۆتایی گفتوگۆکان بن بەڵام لە ئێستادا ئاماژە بەوە دەکات پێویستە نوێنەرانی وڵاتانی بەشدار لە گفتوگۆکانی ڤییەنا بۆ پایتەختی وڵاتان بگەڕێنەوە تا ڕاوێژ لەبارەی بڕیارەکانەوە بکەن.

سەرچاوەکان لەناو گفتوگۆکانی ڤییەناوە ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەتکردنەوەی هەڵگرتنی سزاکان لەسەر عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران و سەرکردەکانی سوپای پاسداران لەلایەن ئەمریکاوە بەربەستی سەرەکی گەیشتنە بە ڕێککەوتنی کۆتایی، بەڵام تاران جەخت لەوە دەکاتەوە، هێشتا گفتوگۆکان نەگەیشتوونەتە خاڵی کۆتایی.

لەوبارەیەوە عەلی ڕوبەیعی، وتەبێژی حکومەتی ئێران بە میدیاکانی ڕاگەیاند، گفتوگۆکانی ڤییەنا نەگەیشتوونەتە خاڵی کۆتایی، ئێستا لایەنەکان لەسەر پرسە سەرەکییەکان گفتوگۆ دەکەن، گفتوگۆکان گەیشتوونەتە ئەو قۆناغەی بڕیار لەبارەی چەند پرسێکی بنەڕەتییەوە بدرێت، ئەمەش پێویستی بە وردبینی و کاتی زیاترە”.

گفتوگۆکانی ڤییەنا ئێستا لە قۆناغی پێنجەمیدایەو لەنێوان هەریەک لە نوێنەری ئێران لە لایەک و نوێنەری وڵاتانی ڕوسیا وچین و فەڕەنسا وئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت و بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆش نوێنەری ئەمریکا تێیدا بەشدارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا