دوای ئەوەی مانچێستەرسیتی بە ڕاهێنەرایەتی پیپ گواردیۆلا لە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ دژی چێڵسی شكستی هێنا ڕەخنەی زۆر لە گواردیۆلا گیرا و بە هۆكاری شكستەكە دانرا
لۆتار ماتیۆسی ئەفسانەی بایرن میونشن و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا هێرشی تووندی كردە سەر گواردیۆلا و دەڵێت ئەو هەڵانەی ئەنجامیدا بە ئاسانی ناشاردرێنەوە
ماتیۆس لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی سكای سپۆرت گوتی:گواردیۆلا ناسناوەكەی لە مانچێستەرسیتی و هاندەرەكانی دزی بەهۆی پێكهاتە هەڵەكەیەوە بۆیە ئێستا كاتی ئەوەیە گوێ لە ڕەخنەكان بگرێت كە لەهەموو لایەوە ئاڕاستەی دەكرێت
ماتیۆس گوتیشی:من دڵنیام گفتوگۆی ناوخۆیی دەست پێدەكات سەباەرەت بە جیابوونەوەی گواردیۆلا و مان سیتی،لە دوای فایناڵ یاریزانەكان گومانیان لە گواردیۆلا هەیە
هەروەها گوتی:هەندێك یاریزان لە یاریگەدا نەیاندەزانی لە كوێدا یاری دەكەن چونكە پێشتر ئەو ئەركەیان پێ نەدرابوو
ماتیۆس بەردەوام بوو گوتی:ئەمە خراپترین كارە ڕاهێنەر بیكات،پێوست بە ڕوونكردنەوە و داوای لێ بوردن ناكات،بە دڵنیاییەوە زۆر شتی لە دەستدا
لە كۆتایشدا گوتی:بە هیچ شێوەیەك تووشی شۆك نابم ئەگەر ئێستا گواردیۆلا و مانچێستەر سیتی لەیەك جیا ببنەوە