عێراق سەدان کرێکاری بیانی ڕەوانەی وڵاتەکانیان دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

بحکومەتی عێراق بەهۆی سەرپێچیکردن لە یاساکانی مانەوە سەدان کرێکاری بیانی ڕەوانەی وڵاتەکانیان دەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرت و مانەوەی بەغدا لە ڕاگەیەندراوێکیدا کە ئەمڕۆ سێشەممە ١ ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاند، ٥٢١ کرێکاری بیانی لە نەتەوە جیاوازەکان ڕەوانەی وڵاتەکانیان کردووەتەوە.

لەبارەی هۆکاری ناردنەوەی ئەو کرێکارانە بۆ وڵاتەکانیان بەڕێوەبەرایەتیەکە ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی مامەڵەکانیان لەگەڵ مەرجی مانەوەیان لە عێراق ناکۆک بووە ڕەوانەی وڵاتەکانیان کراونەتەوە.

بەڕێوەبەراتیەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، هەوڵ و کارەکانی بۆ ئاشکرا کردن  و ناردنەوەی ئەو کرێکارە بیانیانە بەردەوام دەبێت کە سەرپێچی یاساکانی مانەوەیان لە عێراق کردووە.

داوا لە خەڵکیش دەکات داڵدەی ئەو کرێکارانە نەدەن کە مانەوەیان سەرپێچی یاسایە و بەزوویی فەرمانگەی پەیوەندیداری لێ ئاگاداربکەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا