پەرلەمان: مانگی تەمموز وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان یەکلادەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لیژنەی یاسایی پەرلەمان جەختی لەوەکردەوە، بەشێک لەهێزە سیاسییەکان هەوڵ دەدەن هەڵبژاردنی پەرلەمان دوابخەن و وتیشی، مانگی تەمموز یەکلادەبێتەوە ئایا هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت یاخود نا.

لەوبارەیەوە سەلیم هەمزە، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمان رایگەیاند، بەشێک لەهێزە سیاسییەکان نایانەوێت هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت و هەوڵدەدەن دوایبخەن بۆ نیسانی 2022.

وتیشی، ئەو هێزانە لەڕێی پێشکەشکردنی رەخنە و تانەکانیان بە دادگای فیدڕاڵی و فشارخستنەسەر حکومەت کار بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان دەکەن.

باسی لەوەشکرد، مانگی تەمموزی داهاتوو یەکلادەبێتەوە ئایا هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت یاخود جارێکی دیکە دوادەخرێت و هۆشداریشیدا لەبارەی ئەوەی، رەنگە دۆخی ئەمنی بەشێک لەپارێزگاکانی عێراق و بەئامانجگرتنی چالاکوانان پاڵنەری دیکە بن بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان لەلایەن حکومەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا