بۆچی پێویست ناکا گۆشتی مریشک بشۆیتەوە؟

پۆڵەتیک پرێس

دەستەی خۆراک و دەرمانی سعودیە هۆشداری دەدات بە سعودیەکان، سەبارەت بە چۆنیەتی ئامادەکردنی مریشک و کوڵاندنی لە ماڵەوە، هەروەها دەڵێت ڕەنگە ببێتە هۆی بڵاوبوونەوەی بەکتریا لە خواردنەکانیتردا.

دەستەکە ئاماژەی بەوەدا، گرافیکێکیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردۆتەوە، تیایدا باس لەوە دەکەن کە نابێت مریشکی کاڵ لە چێشتخانەدا بشۆردرێتەوە لە ماڵەوە.

هەروەها باسیان لەوەکرد، شتنەوەی مریشک لە ناو چێشتخانەی ماڵەوەدا دەبێتە هۆی بڵاو بوونەوەی بەکتریا لەناو چێشخانەکەداو باشتر وایە، پێش شتنەوەی بیکولێنیت.

بەپێی زانیاریەکانیش، کوڵاندنی مریشک بەبێ شتنەوەی دەبێتە هۆی کوشتنی کۆمەڵێک بەکتریا تیایدا، بەڵام باشترە پارچە پارچەی بکەیت و بۆ ماوەیەکی باش و گونجاو لەسەر ئاگر بەجێی بهێڵە.

دەستەکە ئامۆژگاری ئەوە بە خەڵک دەدەن، کە نابێت مریشک بۆ ماوەیەکی زۆر لە ساردکەرەوەدا بهێڵنەوە، ئەگەر یەکسەر ئامادەیان نەکرد باشتر وایە، لە فرێزەری ساردکەرەوەدا دا دابنرێت، هەروەها پێش ئامادە کردنی لە شوێنەکی خوارەوەی ساردکەرەوەکە دابنرێت تاوەکو بەکتریا بڵاو نەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا