کونسوڵی نوێی سعودیە لەهەولێر دەستبەکاردەبێت

پۆڵەتیک پرێس

رۆژی سێشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەهەولێر پێشوازی لەکونسوڵی نوێی گشتی سعودیە کرد.

لەوبارەیەوە حکومەتی هەرێم لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لەکونسوڵی نوێی سعودیە لەهەرێم کرد و هیوای پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و کوردستانی خواست لەسەرجەم بوارەکان.

هاوکات، ئەو کونسوڵە نوێیە پەیام و سڵاوی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز و محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی گەیاندە سەرۆکی حکومەت و ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ کوردستان بەتایبەتی لەبواری بازرگانی و وەبەرهێنان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا