نێنتێندۆ ئامێرێکی یاریکردنی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

نێنتێندۆ ئامێرێکی نوێی یاریکردن تایبەت بە بەکارهێنەرانی دروست دەکات.

بەپێی زانیاریەکان کۆمپانیاکە پلانی هەیە لە ڕۆژی ١٢ بۆ ١٥ی مانگی حوزەیراندا لە کۆنگرەیەکدا زانیاری دەربارەی ئامێرە نوێیەکە بەناوی سویچ پڕۆ بخاتەڕوو.

چاوەڕوان دەکرێت ئەم ئامێرە هاوشێوەی ئامێرەکانی سویچی ئێستا بێت، بەڵام خێرای و تایبەتمەندیکەی زیاتری دەبێت بەهۆی چارەسەرکەری نڤیدیا تێگرا کە تیایدابەکارهاتووە.

شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بە قەبارەکانی ٦.٢ یان ٧ ئینج و دیقەی پیشاندانی ١٢٨٠/٧٢٠ پێکسڵ، دەرچەی کارتی بیرگەی دەرەکیەکەی لەجۆری مایکرۆ ئێس دیە، دوو دەرچەی یو ئێس بی ٣ و دەرچەیەکی ئاڕ جەی ٢٤ی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی ٣.٥ ملیمە، چاوەڕوان دەکرێت ئامێرەکە لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمدا لە بازاڕە ئەوروپیەکان بەنرخی ٣٠٠ دۆلار بەردەست بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا