خواردنێک ئازارەکانی پشت کەمدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

رەنگە ژەمە خۆراکی ناتەندروست یاخود شێوازی خەوتن بە رێگای هەڵە ببێتە هۆکاری دروست بوونی ئازار لە پشتدا.

بەپێی زانیارییەکانی ئیدارەی تەندروستیی نیشتیمانی بەریتانیا، ئازاری پشت یەکێکە لەو ئازارە باوانەی کە زۆربەی خەڵک لە قۆناغێکی ژیانیاندا توشیان دەبێت.

ئەوەش هاتووە، یەکێک لە رێگا ئاسانەکان بۆ پارێزگاری کردنی پشت لە ئازاری توند، بریتیە لە خواردنی رێژەیەکی زیاتری بەتاتەی شیرین، بەپێی زانیاریەکانی برانکۆ بێربا دکتۆری ئێسک، پەتاتەی شیرین دژە هەوکردنە و ئازارەکانی خوارەوەی پشت کەم دەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەتوانیت مەترسییەکانی توشبوون بە ئازارەکانی پشت کەمبکەیتەوە، لەڕێی بەکارهێنانی رێژەیەکی زیاتر لە زەعتەر لە ژەمە خۆراکییەکاندا لەبەرئەوەی زەعتەر رێگری لە هەوکردن دەکات.

دەستەی خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتیمانیش ئاماژەی بەوەکرد، دەتوانرێت لەڕێی راهێنانی جەستەیی رێکخراوەوە رێگری لە ئازارەکانی پشت بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا