پۆڵەتیك پرێس
هەریەكە لە وتەبێژی كۆمەڵی دادگەری و یەكگرتووی ئیسلامی رەتیدەكەنەوە پارەیان لە حزبەكانی دەسەڵات وەرگرتبێت و رایدەگەیەنن، ئەو هەواڵە راست نیە.
لەوبارەیەوە وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی رایگەیاند: ئەو زانیاریانەی لە ژمارەیەك لە ماڵپەڕو سۆشیال میدیا باسكراون، گوایە كۆمەڵی دادگەری لە دەرگای جیاوازەوە و لە هەردوو حزبی دەسەڵاتدار پارە وەردەگرین، رایدەگەیەنین كە ئەو زانیاریانە ناڕاستن و رەدی دەكەینەوە.
لەلایەكی دیكەوە وتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامی رایگەیاند: سەبارەت بەو هەواڵە كە تیایدا هاتووە یەكگرتووی ئیسلامی كورستان، مانگانە پارە لە كەسانی حزبی دەسەڵات وەردەگرێت، ئێمە لە یەكگرتوو، تایبەت بەو بەشەی خۆمان، سەرلەبەری ئەو هەواڵە رەتدەكەینەوە و رایدەگەیەنین كە هیچ بنەمایەكی راستی نییە.
وتەبێژی یەكگرتوو راشیگەیاندوە، یەكگرتوو مافی یاسایی خۆی دەپارێزێت بۆ تۆمار كردنی سكاڵا لەسەر ئەم جۆرە هەواڵە هەڵبەستراوانە.