وە‌زارە‌تی دارایی عێراق و ھە‌رێم بۆ جێبە‌جێ كردنی یاسای بودجە‌ رێككەوتن

پۆڵەتیك پرێس

هەردوو وەزارەتی دارایی عێراقی  و هەرێمی کوردستان، ئامادە‌یی خۆیان نیشاندا بۆ دانانی میكانیزمی جێبە‌جێكردنی یاسای بودجە‌ی 2021.

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە‌ بەغدا گفتوگۆکانی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان دەست پێکردووە، لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ دووشەممە 31/5/2021 وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆبوونەتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی شاندەكەی هەرێم لەبەغدا لەکۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ کراوە دەربارەی میکانیزمی جێبەجێکردنی ئەو ئەرکەی کە یاسای بودجە خستویەتییە سەرشانی هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان، ھە‌ردوولاش ئامادە‌یی خۆیان نیشاندا بۆ جێبە‌جێ كردنی یاساكە‌.

هاوكات بەگوێرەی راگەیەندراوی شاندەكەی هەرێم لەبەغدا بڕیارە گفتوگۆكان لەگەل بەغدا بەردەوامی پێبدرێت سە‌بارە‌ت بە‌ پرسی نە‌وت بۆ ئە‌وە‌ی هەردوولا راپۆرتێكی ھاوبە‌ش لە‌بارە‌ی دۆسییەی نەوت ئامادە بكەن و دواتر ئاڕاستە‌ی وە‌زارە‌تی دارایی عێراق بكرێت.

رۆژی یە‌كشە‌ممە‌ 30ی ئایار شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان بە‌‌مە‌بە‌ستی گفتوگۆكردن لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عێراق بۆ دانانی میكانیزمی جێبە‌جێ كردنی یاسای بودجە‌ی 2021 سەردانی بەغدای كرد.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک