ئەمڕۆ دوو شەمە یانەی بارسێلۆنا بەفەرمی بۆندی كۆن ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی تا ساڵی 2023 ڕاگەیاند و چوار گرێبەستی دیكەش ئەنجام دەدات
ڕۆژانەمەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرای كرد كە كارگێڕی بارسێلۆنا خۆیان ئامادە كردووە بۆ كۆتایی هێنان بە چوار گرێبەستی دیكە و لە ماوەی هەفتەیەكدا ئاشكرایان دەكات
بەپێی ڕۆژنامەی مۆندۆ یاریزانەكان ئەمانەن:
ئیریك گارسیای ئیسپانی و بەرگریكاری مانچێستەرسیتی ئەم بەیانیە گەیشتووەتە بارسێلۆنا بۆ ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی و لە داهاتوویەكی نزیكدا بۆندەكە دەبێتە فەرمی
ئیمیرسۆن ڕۆیاڵی بەرگریكاری بەڕازیلی یانەی ڕیاڵ بیتیس،بریكاری یاریزانەكە ڕۆژی هەینی داهاتوو لەگەڵ كارگێڕی بارسا كۆ دەبێتەوە بۆ بڕیار دان لەسەر داهاتووی یاریزانەكە
جۆرجینۆ ویناڵدۆمی هۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپووڵ ،ویناڵدۆم بە گرێبەستێكی خۆرایی و بێ بەرابەر ڕوودەكاتە بارسێلۆنا و لە ئێستادا لە ڕێككەوتندان،لە چەند ڕۆژی داهاتوو بۆندەكە ئاشكرا دەبێت
میمفیس دیپای ئەستێرەی هۆڵەندا و یانەی لیۆن،ئەم وەرزە كۆتا وەرزی بوو لەگەڵ لیۆن،یاریزانەكە چاوڕێی چارەنووسی ڕۆناڵد كویمانی ڕاهێنەری بارسا دەكات بۆ ئەوەی بڕیاری كۆتایی خۆی بدات