تورکیا ئامادەیە بۆ دیالۆگی بێمەرج لەگەڵ یۆنان

پۆڵەتیک پرێس

تورکیا جەختی لەوەکردەوە ئامادەیە بۆ دیالۆگی بێمەرج لەگەڵ یۆنان و چاوەڕی دەکرێت سەرۆکی تورکیا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی یۆنان کۆببێتەوە.

لەوبارەیەوە مەولود چاوش ئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ دیالۆگی بێمەرج لەگەڵ یۆنان بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندی دوولایەنەی نێوانیان.

وتیشی، ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ یۆناندا کردوومانە بەشێوەیەکی ئەرێنی کاریگەری لەسەر کەرتی گەشتوگوزاری هەردوو وڵات دادەنێت و تورکیا دەستیکردووە بە کارکردن لەگەڵ یۆنان لەسەر چەند پڕۆژەیەک و لەسەر ژمارەیەک دۆسیەش رێککەوتوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوودا گرژی و ئاڵۆزییەکی زۆر لەنێوان تورکیا و یۆناندا هەبوو لەسەر بابەتی گەڕان بەدوای نەوت و گازی سروشتی لەدەریای سپی ناوەڕاست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا