٦٠٠کەل و پەل لە هۆتێلێکی بەناوبانگ فرۆشرا

پۆڵەتیک پرێس

هۆتێلی کارلتۆن لە شاری کانی وڵاتی فەڕەنسا، بە یەکەک لە هۆتێلە بەناو بانگەکان ناسراوە هۆتێلەکی پێنج ئەستێرەییەو میوانداری زۆرێک لە کە ناودار و بەناوبانگەکانی کردووە لە سەرتاسەری جیهان، لە ئێستاشدا نزیکەی ٦٠٠ کەل و پەلی ناوماڵی لە مەزادێکدا بۆ فرۆشتن دانا.

کەل و پەلەکان بریتین لە چل چرا، کۆگا کورسی جێگا کە بە دیزانی جیاواز دروست کراون، نرخی فرۆشتنیان لە ٤٠ یۆرۆوە دەستی پێ کردووە بە پێی بڵاو کراوەکان.

ماڵی ئاگاوت ڕوونی کردەوە، تەواوی کەل و پەلەکان لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە فرۆشراون.

عەرەبانەی شیرینی یەکێک بوو لەو کەل و ەلانەی نرخێکی زۆری کرد، بە بڕی ٧ هەزار و ٥٠٠ یۆرۆ فرۆشرا، کە دەکاتە نزیکەی ١٠ هەزار دۆلار لە %٨٠ی کڕیارەکان فەڕەنسی بوون.

٨٠٠ کەس ناویان لە مەزادەکەدا تۆمار کردبوو، هەرکەسەو بڕە پارەیەکی جیاوازی بە کەل و پەلەکان دابوو جێگای تایبەتی گریس کیلی بە بڕی ١٣هەزار و ٤٠٠ یۆرۆ فرۆشرابوو، کە دەکاتە نزیکەی ١٧ هەزار دۆلار، هەروەها کۆمەڵەی شۆن کۆنری بە نزیکەی ٢٢ هەزار دۆلار.

یەکێکیتر لە کەل و پەلەکان سندوقێکی جگەرە بوو بە بڕی ٢ هەزار یۆرۆ فرۆشرابوو لەگەل چل چرایەکی ٣٠ هەزار مۆمی بە نرخی ٣ هەزار یۆرۆ فرۆشرابوو.

هۆتێل کارلتۆن یەکێکە لە بەناوبانگترین هۆتێلەکانی فەڕەنسا و لە ساڵی ١٩١٣یەوە میوانداری هەموو جیهان دەکات، هۆتێلەکە ١٣ قاتی هەیە، ناوی زۆرێک لە بەناوبانگەکان لە قاتەکانی سەرەوەدا هەیە وەک ئالان دیلۆن سۆفیا لۆرین، هەروەها سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا باراک ئۆباما لە ساڵی ٢٠١١دا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا