زێدان لەبەر ئەم دوو هۆکارە دەستی لە کارکێشاوەتەوە

هەفتەی ڕابردوو زیدانی فەڕەنسی بەفەرمی دەستی یانەی ڕیاڵ مەدرید کێشایەوە لە دۆخێکی تەواو پێشبینی کراودا .

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد پێرێز سێ کاتژمێر گفتوگۆی لەگەڵ کردووە تا ئەوەی پاشگەزی بکاتەوە بەڵام پیاوە فەرەنسێکە سوور بووە لەسەر ئەوەی پۆستی یانەکە جێبهێڵێت .

لەم بارەییەوە زۆر دەنگۆ بڵاوبۆوە گواینە لەبەر ئەم هۆکارانە دەستی لە کارکێشاوەتەوە بەڵام کەمێک پێش ئێستا ڕۆژنامەی ئاس لە زاری کەسە نزیک و تایبەتەکانی زێدانەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە لەبەر دوو هۆکاری بنەڕەت زێدان دەستی لەکار کێشاوەتەوە ئەوانیش بریتین بوون لەوەی ئیدارە بەفەرمی دەستیان لە ئیش و کاری زێدان وەرداوە دووەم لە پاش یارییەکەی چێڵسی دەنگۆی دەستبەرداربوون لە زیزۆ بڵاوکراوەیەوە بەڵام یانەکە ئامادە نەبوون بەرپرچی ئەم دەنگۆیانە بدەنەوە .

ئەم دوو هۆکارەش وای لە زێدان کرد بێ گەڕانەوە بۆ ئیدارە و یەکلانەیە دەست لەکار بکێشینێتەوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا