سعودیە چالاکوانان سزا دەدات

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوێکی مافناسی، دەسەڵاتدارانی سعودیە ١٢ چالاکوانی ژن و پیاویان بەهۆی پۆستی تویتەرەوە دەستگیرکردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی “سەنەد” دیارترین چالاکوانی دەستگیرکراو (عەبدوڵا جەیلان)ە کە بەهۆی پۆستی تویتەرەوە دەستگیر کراوە.

ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوە  لە زاری دەزگیرانی جەیلانەوە گواستوویەتیەوە کە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ عەبدوڵا جەیلان نەماوەو هەواڵی نازانێت.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەزگیرانی عەبدوڵا جەیلان دەڵێت، ” زۆر بێتاقەت و نیگەرانم، هیچ شتێکی لەبارەوە نازانم و نازانم زیندووە یاخود مردوو، دەترسم چارەنوسوی ئەویش وەک جەماڵ خاشقچی بێت”.

ئەو ڕێکخراوە هیچ ئاماژەیەکی بە ناوەڕۆکی تیتەکانی عەبدوڵا جەیلان و چالاکوانەکانی دیکە نەکردووە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا