پۆڵەتیك پرێس
چه‌ند رۆژێكه توركیا ده‌ستی داوه‌ته بڕینی داری شاخه‌كانی كوردستان و تێكدانی سروشت و ژینگه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه سوپای وڵاته‌كه‌ی تێدا جێگیربووه ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی لای هاووڵاتییان دروستكردووه و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، توركیامان له‌باره‌ی بڕینی داری شاخه‌كانی كوردستان توركیامان ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه.
سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم، رایگه‌یاندووە، له باره‌ی بڕینه‌وه‌ی داری شاخه‌كانی كوردستان كه چه‌ند رۆژێكه باس ده‌كرێت توركیامان ئاگادار كردووه‌ته‌وەو به فه‌رمی له‌گه‌ڵ لایه‌نی پێوه‌ندیدار قسه‌مان كردووه، چونكه ئه‌و هه‌وڵه‌ی توركیا تێكدانی سروشتی كوردستانه.
چەند رۆژێك لەمەوپێش ناوەندی ڕاگەیاندنی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا بێ وەستان جوگرافیای کوردستان بۆردوومان دەکات و هەموو دارستانەکانی دەسووتێنێت و دارەکانی دەبڕێت، بە تایبەتیش لەم دواییانەدا، لە هەرێمکانی مەتینا، زاپ، ئاڤاشین و مەیدانەکانی دۆڵی شێخ جومعە و شەهید مزگین لە هەرێمی خەرزانی بەدلیس، سوپای تورکیا بە دەستی سەربازەكانی دارەکان دەبڕێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوەكە ، سەربازەكانی سوپای توركیا ژمارەیان ٧٠ کەسە كە دارەكان دەبڕنەوە دواتر بە ٣٠ تراکتۆر دارەکان دەبەنە بنکەیەکی سەر بازیی سوپای تورکیا لە نێوان سێگرکێ و گوندی مەلی.
هەپەگە راشیگەیاند، تورکیا دژی گەلی کورد تاوانی قڕکردن ئەنجامدەدات، هاوکات بە تاڵان‌کردنی سروشتی کوردستان تاوانی گەورە دەکات.