ئاسایشی عێراق گروپێکی ساختەکار دەستگیردەکات

پۆڵەتیک پرێس

مەفرەزەکانی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق گروپێکیان دەستگیرکرد کە لە پارێزگای وڵاتەکە چالاکیان ئەنجامداوە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ ی ئایاری ٢٠٢١، ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی ئاسایشی نیشتیمانی لە پارێزگای دیالە و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەکانی کەرکوک و سەڵاحەدین توانیویانە گروپێکی چوار کەسی دەستگیر بکەن کە تابلۆی ئۆتۆمبێل و مۆڵەتی پۆلیسی هاتووچۆیان ساختە کردووە”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو گروپە بەسەر هەرسێ پارێزگای کەرکوک و سەڵاحەدین و دیالەدا دابەش بوون و لەکاتی دەستگیرکردنیاندا چەندین مامەڵەی هاتوچۆ و مۆڵەتی شۆفێری ساختە و هەروەها چەندین کەرەستەی ساختەکاریان هەڵگرتووە”.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق دەشڵێت ئەو تۆمەتبارانە دانیان ناوە بە تاوانەکانیاندا و  ڕەوانەی دادگا کراون”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا