پۆڵەتیك پرێس
دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی سەر بە حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە: دوو پێشمەرگەیان لەسەر جادەی مەهاباد ـ پیرانشار نزیك ئاوایی لكبن شەهیدبوون.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە: شەوی شەممە لەسەر یەكشەممە، ڕێكەوتی 8ی جۆزەردانی 1400ی هەتاوی، لەسەر جادەی مەهاباد ـ پیرانشار نزیك ئاوایی لكبن دوو پێشمەرگەیان شەهیدبوون.
بەپێی راگەیەنراوەكە ناسنامەی پێشمەرگەكان ئاشكرا كراوە و ناوەكانیان بریتین لە (هادی شێخە) خەڵكی پەسوێ و (ئەیوب سوڵتانی) خەڵكی ئاوایی خورینج سەر بە شاری پیرانشار.