بەبەهای 124 ملیۆن دۆلار شمەک هەناردەی عێراق دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای ئیلام لەرۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی دوو مانگی رابردوودا بەبڕی 124 ملیۆن دۆلار شمەک هەناردەی عێراق کراوە.

روحوڵـڵا غوڵامی، بەڕێوەبەری گومرگی ئیلام رایگەیاند، کۆی ئەو شمەکانەی هەناردەی عێراق کراون 280 هەزار تۆن دەبن و لەڕێی دەروازەی سنوری میهرانەوە گوێزراونەتەوە بۆ عێراق.

ئاشکراشی کرد، 60 هەزار تۆن بەروبومی کشتوکاڵی هاوینە کە بەهاکەی 16 ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە هەناردەی عێراق کراوە.

ساڵی رابردوو دەروازەی نێودەوڵەتی میهران لەنێوان ئێران و عێراقدا کرایەوە، هاوکات ئەم دەروازەیە تەنیا بۆ بازرگانی خۆراك و سەوزە و میوە بەكاردەهێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا