“لەمەودوا رێگاکان کراوەن بۆ هەناردەکردنی بەرهەمە ناوخۆیەکانی جوتیاران”

پۆڵەتیک پرێس

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، بۆ لەمەودوا رێگاکان کراوەن بۆ هەناردەکردنی بەرهەمە ناوخۆییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.

رۆژی یەکشەممە بێگەرد تاڵەبانی رایگەیاند، “دوابەدوای هەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ مەبەستی ساغکردنەوە و هەناردەکردنی بەرهەمەکانی ناوخۆی جوتیاران بۆ  بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق و ئاراسته كردنى نوسراوێك لەلايەن سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ بڕیاردرا بە کردنەوەی بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەڕووی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆیی”.

وتیشی، “لە ئێستادا وەزیری کشتوکاڵی عێراق و شاندێکی یاوەری لەهەولێرن بۆ مەبەستی بەسەرکردنەوەی پرۆژەکان و پەرەپێدانی پەیوەندیەکان، ئەمڕۆ ئێوارەش بەئامادەبوونی هەردوو تیمی وەزارەت کۆبونەوەیەکی هاوبەش و گرنگ ئەنجام دەدرێت بۆ گفتوکۆ و چارەسەرکردنی کێشە پەیوەندیدارەکانی نێوان هەردوولا”.

رۆژی یەکشەممە بێگەرد تاڵەبانی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، لەگەڵ محەمەد کەریم خەفاجی، وەزیری کشتوکاڵی عێراق سەردانی سەرۆک وەزیرانی هەرێممان کرد و بڕیارە سەردانی ژمارەیەک پڕۆژەی کشتوکاڵی و سامانی ئاژەڵی بکەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا