بە ڤیدیۆ.. تایبەتمەندیەکانی بیستۆکی بێتەلی سۆنی

پۆڵەتیک پرێس

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا تایبەتمەندیەکانی، بیستۆکی بێتەلی نوێی سۆنی نمایش دەکرێت بە ناوی Sony WF-1000XM4.

بیستۆکەکە چارەسەرکەری تایبەتی v1ی تێدایە، لەگەڵ بزوێنەرێک، هەروەها یەکێک لە تایبەتمەندیە گرنگەکانی بریتیە لە لانو بردنی دەنگی دەرەکی واتە، دەتوانیت بە ئاسودەیی گوێبیستی ئەو دەنگە بیت کە ئەتەوێ لە بیستۆکەکەتەوە.

هەروەها بەپێی ئەو شوێنەی لێوەی قسە دەکەیت، تایبەتمەندیەکانی بیستۆکەکە کارا دەبێت، پێوەری دەنگی های ریسی هەیە، کە بە بلوتوزەوە گرێ دەدرێت، هەروەها بۆ باشتر کردنی دەنگەکان، تەکنیکی دسی ئێکستریمی تیادا بەکار هاتووە.

لە هەمان کاتدا دوو تایبەتمەندی هەیە، یەکێکیان پرەیسی ڤۆیس پیک ئەپە، کە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکان ڕوون دەکاتەوە.

بیستۆکەکە بە پێوەری ئای پی ئەکس ٤ پاڵپشتی کراوە، بەرگەی ئاو خۆڵ دەگرێت، بە یارمەتی تەکنیکی ئالێکسا.

شەحنی بیستۆکەکە بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر بەرگە دەگرێت، لە ڕێگەی دەرچەیەکەوە شەحن دەکرێتەوە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا