سودی خواردنی ژەمە خێراکان ئاشکرا کرا

پۆڵەتیک پرێس

ئەلیکساندەر میاسینکۆڤ پزیشک و پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی ڕوسی، سودەکانی خواردنی ژەمە خێراکان ڕوون دەکاتەوە.

میاسینکۆڤ دەڵێت خواردنی خێرا بە شێوەیەکی دادپەروەرانە دەتوانێت سودت پێ بگەیەنێت.

بەپێی وتەکانی ئەو پزیشکە، خواردنێک نیە تەواو تەندروست بێت یان نا تەندروست بێت، ئەگەر مرۆڤ بەردەوام پابەند بێت بە خۆ گونجاندن لەگەڵ خواردنەکان و خۆراکی گونجاو بخوات، هیج زیانێکی تایبەت بەر جەستە ناکەوێت.

کاتێک دەڕۆیتە شوێنێک و زۆرت برسیە، دەشبێت هەموو ڕۆژەکە کاربکەیت باشتر وایە هەمبەرگرێک بخۆیت چونکە کالۆریەکی زۆری تێدایە، وزەیەکی باشت پێ دەبەخشێت.

ئەو پزیشکە ڕوونیشی کردەوە، ژەمە خێراکان کالۆریەکی زۆری تێدایە، وات لێ دەکات بۆ ماوەیەکی درێژ هەست بە برسەتی نەکەیت وزەیەکی زۆرت پێ دەبەخشێت و چالاک دەبیت، پیتزا لەگەڵ پەنیر و تەماتە هەروەها خواردنە ئاوییەکان کەمێک بە سوودن.

میساکۆنیڤ ئاماژەی بەوەش دا، مەترسیەکانی خواردنی ژەمە خێراکان بریتیە لە چەوری کاربۆهێدرات کە دەبێتە هۆی توشبوون بە قەڵەوی و نەخۆشی شەکرە، هەربۆیە باشتر وایە زیادەڕەوی نەکرێت لە خواردنیاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا