پۆڵەتیک پرێس
بەپێی ئەو زانیارییانەی دزەیان کردووە، بەم نزیکانە کۆمپانیای سامسۆنگ ئامێرێکی نوێی تابلێت دروست دەکات بەناوی گالاکسی تاب ئێس ٨ ئەلترا دروست دەکات.
سامسۆنگ ئامادەکاری دەکات بۆ دەست پێکردن بە بەرهەم هێنانی ٣ ئامێری گالاکسی تاب ئێس ٨ لە هاوینی ئەمساڵدا، بەپێی ئەو زانیاریانەی دزەیان کردووە، تابلێتەکە شاشەکەی لە جۆری ئێڵ سی دیە بە پێوانەی ١١ ئینج، و ١٢٠هێرتز، کامێرایەکی هەیە لە ڕووکاری دەرەوە هەستەوەرە سەرەکیەکەی دیقەی ١٣ مێگاپێکسڵە، ئەویتریشی دیقەی ٥ مێگاپێکسڵە، کامێرای سێڵفیەکەی دیقەی ٨ مێگاپەکسڵە.
ئامێرەکە تایبەتمەندی لەمسی بۆ دانراوە دەتوانیت لە ڕێگەی پەنجە مۆرەوە بیکەیتەوە، هەروەها ڕامەکەی ٨ گێگابایتە میمۆریەکەی ١٢٨ گێگابایتە، ٤ بڵندگۆی هەیە، خێرایی باتریەکەی ٨ هەزار میلی ئەمپێرە، بە تەکنیکی بارگاویکردنی خێرا پاڵپشتی کراوە، ئەستوری تابلێتەکە ٦.٣ ملیمە، کێشەکەی ٥٠٢ گرامە.
گالاکسی تاب ئێس ٨ پڵەس، پێوانەی شاشەکەی ١٢.٤ ئینجە، لە جۆری ئۆلیدە و ١٢٠ هێرتزە، بە لەمسی دەست کار دەکات خێرایی باتریەکەی ١٠ هەزاو ٩٠ میلی ئەمپێرە، کێشی ئامێرەکە ٥٧٥ گرامە، ئەستوریەکەی ٥.٧ ملیمە.
گالاکسی تاب ئێس ٨ ئەلترا، غێرایی باتریەکەی ١٢ هەزار میلی ئەمپێرە، ئەستوریەکەی ٥.٥ ملیمە کێشەکەی ٦٥٠ گرامە، دوو جۆری هەیە یەکەیمیان ڕامەکەی ٨ گێگابایتە میمۆریەکەی ١٢٨ گێگابایتە، دووەم ڕامەکەی ١٢ گێگابایتە، میمۆریەکەی ٥١٢ گێگابایتە.
بەپێی زانیارییەکان نرخی ئامێرەکان بەم جۆرە دەبێت، گالاکسی تاب ئێس ٨ بەپێی تایبەمەندیەکانی ئەم سێ نرخەی دەبێت ٧٤٣ دۆلار-٨٣٣دۆلار-٩٢٣دۆلار.
گالاکسی تاب ئێس ٨ پڵەس نرخەکانی بریتی دەبێت لە، هەزارو ٣٠ دۆلار، هەزارو ١٢٠ دۆلار، هەزارو ٢١٠ دۆلار.
گالاکسی تاب ئێس ٨ ئەلترا، هەزارو ٣١٧ دۆلار-هەزارو ٤٠٧ دۆلار-هەزارو ٤٩٧ دۆلار.