سەرۆک وەزریران بە نهێنی ئاهەنگ دەگێرێت

پۆڵەتیک پرێس

بە پێی میدیاکان، بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزریرانی بەریتانیا بە نهێنی ئاهەنگی هاوسەرگیری لەگەڵ دەزگیرانەکەی کاری سایمندۆس لە وێستمنستەر ئەنجام دا.

وتەبێژی نوسینگەی جۆنسۆنیش، ڕەتی کردەوە لێدوان لەو بارەیەوە بدات.

بەپێی ئە زانیاریانەی دەست رۆژنامەکان کەوتووە، میوانەکان لە دوا ساتدا بانگهێشت کراون بۆ ئاهەنگێکی مام ناوەند لە لەندەن، هەروەها ئاماژەیان بەوەداوە ئەندامە پلە بەرزەکانی نوسینگەی جۆنسۆن لە ئاهەنگەکە بێ ئگابوون.

لە ئێستاشدا ئەنجام دانی ئاهەنگی هاوسەرگیری لە ئینگلتەرا، ڕێکاری تایبەت بە خۆی هەیە یەکێک لە مەرجەکانی بریتیە لەوەی نابێت لە ٣٠ کەس زیاتر، بەشداری ئاهەنگەکە بکەن بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

جۆنسۆن تەمەنی ٥٦ ساڵە سایمۆندس تەمەنی ٣٣ ساڵە، لە داونینگ ستریت دەژین لەو کاتەوەی بۆریس جۆنسۆن بووە بە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە ساڵی ٢٠١٩ دا.

ساڵی ڕابردوو لە مانگی نیساندا ڕایگەیاند سایمۆندسی نیشانە کردووە، ئەمساڵ ئاهەنگی هاوسەرگیریان ئەنجام داوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا