نیشانەیەكی تر نزیكی مباپێ لە ڕیاڵ مەدریدەوە دەردەخات !

هەرچەندە زەینەدین زیدانی ڕاهێنەر دەستی لە كاركێشایەوە بەڵام ڕیاڵ مەدرید لە ئامانجەكەی خۆی لای نەداوە،ئەویش بەدەستهێنانی تواناكانی كیلیان مباپێیە

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشكرای كرد كە مباپێ پرسیاری لەو هاوڕێیانەی پاریس سانجێرمانی كردووە كە پێشتر لە خولی ئیسپانی یارییان كردووە،پێی وتوون كە سروشت و كەشی لالیگا چۆنە و داوای زانیاری و وردەكاری زیاتری كردووە،یاریزانەكانیش بریتین لە هەریەكە لە نەیمار و دی ماریا و ناڤاس و سارابیا و هێرێرا و ڕیكۆ و تەنانەت پۆچێتینۆی ڕاهێنەریش كە پێشتر وەك یاریزان و ڕاهێنەر لە خولی ئیسپانی بووە

ڕۆژنامەی ئاس جەختی كردووە كە ئەم بە پەرۆشی و پرسیار كردنە سەبارەت بە خولی ئیسپانی خاڵێكی ئەرێنییە و نیشانەی ئەوەیە كە ڕوو لە خولی ئیسپانی دەكات و نزیكترین یانە ڕیاڵ مەدریدە

شایەنی باسە مباپێ گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی پاریس ساڵی 2022 كۆتایی دێت و چەن جارێك ڕەتیكردووەتەوە گرێبەستەكە نوێ بكاتەوە

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک