سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێی فایف جی بەنرخێکی ڕکابەری بۆ بەکارهێنەرانی دروست دەکات.

مۆبایلی گالاکسی ئەی ٢٢ فایف جی شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی ٦.٥ ئینج و دیقەی پیشاندانی ١٦٠٠/٧٢٠ پێکسڵ، سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(٢+٨+٤٨) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی ١٣ مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە.

چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی ٧٠٠ فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی ٥٧ ئێم سی ٢ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی ٦٤ یان ١٢٨ گێگابایتە.

مۆبایلەکە لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، بە سیستمی ئەندرۆید ١١ کاردەکات، دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی٢ و پارچەی ئێن ئێف سی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی ٣.٥ ملیمە، خێرای پاتریەکەی ٤٥٠٠ میلی ئەمپێرە، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتای نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بەنرخی ١٨٥ یۆرۆ بخرێتە بازاڕەوە و یەکێک دەبێت لە هەرزانترین مۆبایلەکانی فایف جی بۆ ئەمساڵ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا