پۆڵەتیك پرێس
ئەندامانی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان بڕی ئەو دەرماڵانە ئاشكرادەكات كە لەكوردستاندا بوونیان هەیە و دەشڵێت “56%ی پارەی موچە بۆ دەرماڵەكان دهڕوات.
وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لەپەرلەمانی کوردستان بۆ میدیاكانی نزیك لە پارتی راگەیاندووە “لە هەرێمی کوردستان 25 دەرماڵەی جۆراوجۆر هەیە، چوار جۆر دەرماڵە جێگیرن و 21 دەرماڵەش ناجێگیر بەگوێرەی یاسای چاکسازی تەنیا دەرماڵەی ئەو کەسانە دەبڕدرێت، کە بە ناشایستە وەریدەرگرن و بەپێی یاسای چاكسازیش دەرماڵەكان رێكدەخرێنەوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دەستپاكی وتیشی “بهپێ یاسای چاكسازی دهبێت پێداچوونهوهی به دهرماڵهكان بكرێت، ئهنجومهنی وهزیرانیش بڕیاری داوه ئهو دهرماڵانه رێكبخرێنهوه و به پێی شایستهبوون دهرماڵه خهرج بكرێت”.
هاوكات روپاك ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ هەینی 28ی ئایار رایگەیاندووە ” لە هەرێمی کوردستان چەند دەرماڵەیەک هەن، بەپێی یاسا و رێنمایی دەدرێن، بەپێی ماددەی پێنجی یاسای چاکسازیش، دەرماڵەی هیچ کەسێک نابڕدرێت، ئەگەر شایەنی وەرگرتنی دەرماڵەکە بێت، بەپێچەوانەوە دەرماڵەی ئەو کەسانە دەبڕێت کە بە ناشایستەیی بۆیان بڕاوەتەوە”.
لەهەرێمی کوردستان چەند دەرماڵەیەک هەن، بەپێی یاسا و رێنمایی دەدرێن، بەپێی ماددەی پێنجی یاسای چاکسازیش، دەرماڵەی هیچ کەسێک نابڕدرێت، ئەگەر شایەنی وەرگرتنی دەرماڵەکە بێت، بەپێچەوانەوە دەرماڵەی ئەو کەسانە دەبڕێت کە بە ناشایستەیی بۆیان بڕاوەتەوە.