پۆڵەتیك پرێس
هاوسهرۆكانی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایانگهیاند، یهكێتی ھهموو ھهوڵێك دهدات بۆ پێكھێنانی ھێزێكی یهكگرتوی مهشقپێكراوی نیشتمانی كوردستانی كه پارێزهری خاك و گهكهكهمان بێت، داوای لابردنی ئاستەنگەكانی بەردەم پرسی هەڵبژاردنیش لەهێزەهاوپەیمانەكان دەكە.
بهگوێرهی راگهیهندراوێكی هاوسەرۆكانی یەكێتی، ئەمڕۆ هەینی 28ی ئایار لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدەباشان پێشوازیان لە جەنەراڵ ریچارد بێل، جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا كرد.
لەمیانی ئەو دیدارەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانكارییه سیاسی، ئابوری و ئهمنییهكان تاوتوێكران و بیروبۆچونیان لهبارهوه ئاڵوگۆڕكرا و گرنگی پتهوكردنی ھهماھهنگیی سهربازی و ئهمنی نێوان ھهردولا دوپاتكرایهوه بهتایبهت لهبوارهكانی پڕچهككردن و راھێنان و پهرهپێدانانی توانا سهربازییهكان بۆ روبهڕوبونهوهی پاشماوهكانی داعش و سهقامگیركردنی ئاسایش و ئارامی لهناوچهكه كرا.
ھاوسەرۆکان لەبارەی جموجوڵ و مەترسی داعش لەعێراق و سوریا و خۆڕێکخستنەوەیان ھۆشدارییانداو تەئکیدیان لەستراتیژێکی نوێی سەربازیکردەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و رێگریکردن لەھێنانەدی مەرامەکانیان، بۆئەوەش بەردەوامی ھەماھەنگی ئەمنی ھاوبەش لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و عێراق و ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بەگرنگ زانرا و پێکھێنان و چالاککردنی ژووری ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان لەناوچە کێشەلەسەرەکان بەھەنگاوێکی گرنگ لەقەڵەم درا و داواشیان لەھێزەکانی ھاوپەیمانان كرد رۆڵی زیاتر بگێڕن و بەشداربن لەژوورە ھاوبەشە ئەمنییەکاندا.
لەبەشێكی دیكەی دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی یەکگرتنەوە و یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە و یەکەسەربازییەکان كرا، ھاوسەرۆکان جەختیان لەخستنەگەڕی ھەوڵەکان کردەوە بۆ یەکگرتنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە لەسەر بنەمای ھاوسەنگی و شەراکەت بەلەبەرچاوگرتنی ئینتیمای نیشتمانی و بەرژەوەندی گشتی و راشیانگەیاند، یەکێتی ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ پێکھێنانی ھێزێکی یەکگرتووی مەشقپێکراوی نیشتمانی کوردستانی کە پارێزەری خاک و گەکەکەمان بێت. پشتیوانی و ھاوکاری ھێزەکانی ھاوپەیمانانیشیان لەو رووەوە بەپێویست زانی.
هاوسەرۆكان لەبارەی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و پێشھاتەکانی ئەمدواییەی بەغدا، بۆچونی یەکێتییان خستەڕوو تەئکیدیانکردەوە لەچارەسەرکردنی سیاسیانەی تەواوی کێشەکان و لابردنی بەربەستەکانی بەردەم سەقامگیری سیاسی و رەوینەوەی گرژییەکان بەتایبەت لەم دۆخەدا کەبەرەو ھەڵبژاردنی پێشوەختە ھەنگاودەنێین و پێویستە زەمینەی لەبار بۆ ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد فەراھەمبکرێت.