ڕاوێژکارێكی كازمی: باسى دواخستنی هەڵبژاردن دەكات

پۆڵەتیك پرێس

ڕاوێژکاری هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشنیاردەكات  نەتەوە یەکگرتووەکان وەڵامی ئەرێنیی  ئەو داواكارییەی حکومەتی عێراق بداتەوە بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردن ئاراستەی كردووە و هاوكات جەخت دەكاتەوە دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەعێراق  بیرۆکەیە بەڵام چارەسەری تەواو نییە بۆ  بارودۆخی ئێستای عێراق.

راوێژكاری هەڵبژاردنی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دواخستنی هەڵبژاردن بیرۆكەیەكەلەئێستادا باسی كراوە ، بەڵام چارەسەر نییە بۆ بارودۆخی ئێستای عێراق.

عەبدول حسێن  هنداوی ڕاوێژکاری هەڵبژاردنی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ، بە رۆژنامەی سەباحی  وتووە، لەسەرەتای دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانەوە خۆپیشاندەران داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەكەن و  بەپێی یاسای نوێی كۆمسیۆنیش هەڵبژاردنەكە پێشوەختەیە.

وتیشی، چاودێری نێودەوڵەتی هەموو کێشەکان چارەسەر ناکات، بەڵام ئامادەبوونی گرنگە بۆ هاندانی خەڵک بۆ دەنگدان، بۆ بەهێزکردنی متمانە بە پرۆسەی هەڵبژاردن، ئەویش لەپێناو نەهێشتنی ساختەکاری و پێشێلکاری  کە ڕەنگە ڕووبدات، بۆیە چاودێری كردنی نەتەوەیەكگرتووەكان  لە هەر بارێکدا بێت بۆ عێراق گرنگ دەبێت.

هاوكات راوێژكارەكەی كازمی هیوادەخوازێت هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق  ببێتە بەشێك لە چارەسەری دەرچوون لەو گێژاوەی كە ماوەیەكی زۆرە عێراقی پێدا تێپەڕدەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا