پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای سامسۆنگی زەبەلاحی کۆری ئاشکرای دەکات تابلێتی نوێی گالاکسی تاب ئێس ٧ ئێف ئی ٥جی، بەرهەمدەهێنێت، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ٧٥٠جی تیادا بەکار هاتووە، شاشەکەی لە جۆریWQXGAبە پێوانەی ١٢.٤ئینج بە نرخی٧٩٢ دۆلاری ئەمریکی دەبێت.
تایبەتمەندیەکانی تابلێتە نوێیەکەی سامسۆنگ
١-پێوانەی شاشەکەی ١٢.٤ ئینجە، بە دیقەی 1600×2560پێکسڵ.
٢-چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ٧٥٠جی تێدایە.
٣-تابلێتەکە دوو جۆرە، یەکەمیان ڕامەکەی ٤ گێگابایتە میمۆریەکەی ٦٤ گێگابایتە، دووەم ڕامەکەی ٦ گێگابایتە میمۆریەکەی ١٢٨ گێگابایتە.
٤-میمۆری لە رێگەی مایکرۆ ئێس دیەوە تێ دەکرێت بە فراوانی ١ تیرابایت.
٥-کامێرای سێڵفیەکەی دیقەی ٥ مێگاپێکسڵە.
٦-کامێرای ڕووکاری دەرەوەی دیقەی ٨ مێگاپێکسڵە.
٧-بە سیستمی ئەندرۆید ١١ کار دەکات.
٨-بڵندگۆی ئەی کەی جی هەیە.
٩-خێرایی باترتەکەی ١٠هەزارو ٩٠ میلی ئەمپێرە توانای شەحنەکەی ٤٥ واتە.
١٠-تابلێتەکە کێشەکەی ٦٠٨ گرامە، بە ڕەنگی ڕەش و زیوی بەردەست دەبێت.