پاس ئەوەی دوێنێ بەفەرمی بڵاوگرایەوە زیدان ڕیز یانەی ڕیاڵ مەدرید بەجێ دەهێڵت ئەوە ڕاپۆڕتە ڕۆژنامەوانیەکان جێگرەوەی پیاوە فەڕەنسێکەیان ئاشکرا کرد .
ئەم وەرزە یانەی ڕیاڵ مەدرید نەیتوانی هیچ نازناوێک بەدەست بهێنت ئەمەش بەگرنگترین خاڵ دادەنرا کە ئیدی ئەستمە زێدان بەردەوام بێت لەگەڵ یانەی شاهانەدا .
ڕۆژنامەی مارکای نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید سێ بەربژێری دەست نیشانکردووە بۆ جێگرتنەوەی زێدان تا ئەوەی ئەرکی یانەی شاهانە بۆ وەرزەکانی داهاتوو بگرنە دەست ئەوانیش بریتن لە ( ماسملیانۆ ئەلیگری ، ئەنتۆنیۆ کۆنتی ، رەوول گۆنزالیز )
ئەم سێ ناوە زۆر نزیکن ببنە ڕاهێبەری یانەکە بەو پێیەی چ ئەلیگری چ کۆنتی خاوەنی ئەزموون و کەسایەتی تایبەتی خۆیانن و رەوولیش بە کوڕی یانەکە دادەنرێت بۆیە بەئەگەرێکی زۆر ئەم سیانە دەبنە جێگرەوەی زێدان لە ئایندەدا .