وەرزش لە كوردستان بە زۆن زۆن كرا

پۆڵەتیك: وەرزش

پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان سەفین كانەبی داوای كۆبوونەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كرد بە مەبەستی تاوو توێ‌ كردنی دۆخی وەرزشی كوردستان و ئەو بڕیارەی لە ماوەی ڕابردوو درا بە كۆتایی هێنان بە خولی نایاب و یانەی نەورۆزی شاری سلێمانی كرایە پاڵەوانی كوردستان.

پاش بڕیارەكەی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێ‌ بە ئەنجامدانی كۆبوونەوە لە هەفتەی ڕابردوو ئەندامانی زۆنی سەوز ئامادەییان تیادا نەبوو بەشداری كۆبوونەوەی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێ‌ بكەن هەر بۆیە سەفین كانەبی بڕیاریدا كۆبوونەوەكە دوا بخات بۆ سبەی دووشەممە، بەڵام ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسی تایبەتدا هادی كەریم جێگری سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێ‌ و شێخ عەدنان سكرتێری دارایی یەكێتییەكە ئاشكرایان كرد كە ئەو 5 ئەندامەی زۆنی سەوز ئامادەییان تیادا نییە بەشداری كۆبوونەوەی یەكێتییەكە بكەن ئەگەر هات دان بە پاڵەوان بوونی نەورۆزدا نەكرا.

هەروەك جێگری سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێ و سكرتێری دارایی یەكێتییەكە هەموو ئەو وتانەیان ڕەت كردەوە كە لە لایەن سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێ‌ وتراوە و ئاشكرایان كرد كە ئەوان ئامادە نین مل بۆ بڕیاری نایاسایی بدەن، چونكە ئەمان 5 ئەندام بوون و 3 ئەندامی ئەوانیش لە كۆبوونەوەكەدا بوون و كۆبوونەوەكە ڕەسمی بووە، بەڵام ئەوەی ئەوان كە دەكرێت و ئەمان تیایدا بەشدار نابن یاسایی نییە و دان بە هیچ كام لە بڕیارەكانیدا نانێن.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا