لاپۆرتا خەون بە مەحاڵەوە دەبینێت !

خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بارسێلۆنا خەون بە گەڕاندنەوەی پیپ گواردیۆلا دەبینێت بۆ ڕاهێنەرایەتی بارسێلۆنا

بەهۆی ئەوەی نا ڕوونیە هەیە لە چارەنووسی ڕۆناڵد كویمان ڕاهێنەری بارسێلۆنا،هەروەها دڵنیایی ئەوە نیە كە ئاخۆ كام ڕاهێنەر دەبێتە ڕاهێنەری یانەكە لە وەرزی داهاتوو،بۆیە لاپۆرتا بیر لە كارێكی ئەستەم دەكاتەوە

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرای كرد كە لاپۆرتای سەرۆك خەون بە گەڕاندنەوەی گواردیۆلا دەبینێت بۆ بوون بە ڕاهێنەری بارسێلۆنا،بەڵام بابەتەكە نزیكە لە مەحاڵەوە

ڕۆژنامەكە ئاشكرای كرد كە لاپۆرتا چاوەڕێی یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ دەكات كە لە نێوان مانچێستەرسیتی و چێڵسی بەڕێوە دەچێت،لە ئەگەری بوون بە پاڵەوانی مانچێستەر سیتی كارەكە ئاسان دەبێت و لاپۆرتا پێی وایە هیچ كارێك نەماوە كە گواردیۆلا ئەنجامی بدات لە لەگەڵ یانەكەی،ڕەنگە بەو پلانە خەون و ئاواتەكەی لاپۆرتا بێتە دی

مۆندۆ ئەوەشی خستە ڕوو كە لە ئەگەری شكستهێنانی لاپۆرتا لە گەڕاندنەوەی گواردیۆلا،ساڵێكی تر لە هاوینی ساڵی 2022 دووبارە هەوڵدەداتەوە و بێ ئومێد نابێت

شایەنی باسە پیپ گواردیۆلا گرێبستەكەی لەگەڵ مانچێستەرسیتی دوو وەرزی ماوە و لە ماوەی ڕابردوو جەختی لەوە كردووەتەوە كە جارێكی تر نابێتەوە ڕاهێنەری بارسێلۆنا

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک