دوو کتێبی نوێی سمکۆ محەمەد بڵاوکرانەوە

پۆڵەتیک پرێس

دوو کتێبی نوێی نووسەر و شاعیر (سمکۆ محەمەد) چاپ و بڵاوکرانەوە.

ھەردوو کتێبی (شار) و (ئیستاتیکا)ی سمکۆ محەمەد لەلایەن ناوەندی مەم و زینەوە  چاپ و بڵاو کرانەوە.

کتێبی شار- جەنگی جیاوازییەکان

ئەم کتێبە بریتیە لە خوێندنەوە بۆ چەمکی شار و بونیاد و مۆدێرنیتە و ململانێی گوند و شارنشین و سەرەتای دەسەڵاتگرتن و تایبەتمەندێتی دیمۆگرافیا و ژیان لە ئاسۆییەوە بۆ ستوونی و بیانی چڕ و نامۆبوونی تاک لەشاردا و معالیم یان ئەدگارەکانی شار وەکو پێناسە و بزواندنی عەقڵ و یۆتۆپیا و خەیاڵ و ھتد. کتێبەکە بریتییە لە دوتوێی ٢٤٢ لاپەرە و بە قەبارەی مام ناوەندی بڵاوکراوەتەوە.

کتێبی ئیستاتیکا. دیالکتیکی ئەخلاق و زانست.

ئەم کتێبە بریتییە لە خوێدنەوەی چەمکی ئیستاتیکا و ئیستاتیکای سیاسی و ململانێی ئەدەب و ھونەر و زمانی ئیستاتیکی و لەدایکبوونی فەلسەفە و وەھمی بینین و ئاین و ئیستاتیکا و فانتازیای ئایدیایی و چێژی ھونەری. کتێبەکە بەقەبارەی مام ناوەندییە و  لە دوتوێی ٢٤٠ لاپەڕەدا بڵاوکراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا