فەتح: کازمی بووەتە ئامرازی دەستی ئەمریکا دژی حەشدی شەعبی

پۆڵەتیک پرێس

هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بووەتە ئامرازی دەستی ئەمریکا بۆ لەناوبردنی دەستەی حەشدی شەعبی.

لەوبارەیەوە حامد عەباس موسەوی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، دەستگیرکردنی قاسم موسلح، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار لەحەشدی شەعبی پلانێکی پێشوەختەیە بۆ لەناوبردنی ناو و پێگەی حەشدی شەعبی و کازمی بووتە سزا و ئامرازی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بەو هێزە.

لەدرێژەدا وتی، کازمی و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان کار بۆ جێبەجێکردنی پلانی ئەمریکی ئیسرائیلی دەکەن و هۆشداریشیدا لەبارەی ئەوەی لەماوەی داهاتوودا ئەم بڕیارە کاردانەوەی جەماوەری لێدەکەوێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە سەرچاوەیەکی عێراقی ئاشکرایکرد، قاسم موسلح سەرکردەی ناو هێزەکانی حەشدی شەعبی بەشێوەیەکی نایاسایی دەستگیرکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا