ئەڵماسێک بەنرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت

پۆڵەتیک پرێس

ئەڵماسێکی ناوازەی ڕەنگ مۆرێکی پەمەیی باو ناسراوە بە ساکورا، ژمارەی پێوانەیی دەشکێنێت و بەنرخی ٢٩.٣ ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت، بەمەش بوو بە گرانترین ئەڵماس کە لەمەزاددا فرۆشرابێت.

ماڵی کریستی بۆ مەزاد دەڵێت: ئەڵماسەکە لەناوەوە بەهێز و تۆکمەیە هەروەها ڕووناکە ئەمەش ئەو ڕەنگەی پێبەخشیوە، باس لەوەش دەکات بەردە گرانبەهاکان کە کێشەکانیان دەگاتە ١٥.٨١ قیرات، بەشێکی دیکەی گرنگی مێژووی مەزادی خشڵن.

ڤیکی سیک بەڕێوەبەری بەشی خشڵی کریستی لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: بەردە گرانبەها و ڕەنگا و ڕەنگەکان ڕێژەی فرۆشتە بەهێزەکانیان و نرخە خەیاڵیەکانیان کە بەدەستیان هێناوە، ڕەنگدانەوەی بەهێزی خواستی بازاڕە لەسەریان، هەروەها هەشتی مانگی حوزەیران لە نیویۆرک لە مەزادی داهاتوماندا چاوەڕوانی تەوژمێکی دیکەی بەهێز دەکەین.

بەپێی یەکێک لە بڵاو کراوەکان ئەو کەسەی ساکورای کڕیوە کەسێکی ئاسیاویە و هیچ زانیارییەکی دیکەی دەربارەی ئەو کەسە نەخستۆتەڕوو.

ماڵی کریستی تێبینی ئەوەی کرد تەنها ٤٪ی ئەڵماسی پەمەیی گەشاوەیە و ١٠٪ی کێشیان ٠.٢ قیراتە، ئەمەش وادەکات ساکورا زۆر دەگمەن و سەرنجڕاکێش بێت.

 

ئەڵماسی پەمەیی پاکژ بەشێکە لە فرۆشگایەکی گەورەی فرۆشتنی خشڵ کە نرخەکەی دەگاتە ٧٦.٨ میلۆن دۆلار، هەروەها ئەڵماسێکی دیەکەی پەمەیی کە ناسراوە بە دڵی شیرین بەنرخی ٦.٥ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.

سیک باسی لەوەش کرد، ساکورا ژاپۆنییە و بە مانای گوڵی گێلاس دێت، لەڕاستیشدا بەشێکی پێکهاتووە لە گوڵی گێلاس، جەختی لەوەش کردەوە ئەڵماسە پەمەییەکان خواستیان زیاتر لەسەرە، ئەمەش وا لەو ئەڵماس و گەوهەرانە دەکات دەگمەن بن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا