پۆڵەتیك پرێس
بەهەوڵی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەو منداڵە نەخۆشەی چەند رۆژێك لە نەخۆشخانەیەكی توركیا روبەروی كێشە بوەوە گەرێندرایەوە سلێمانی.
لەچه‌ند رۆژی رابردوومنداڵێكی نەخۆش بەناوی ئه‌یمه‌ن ئیبراهیم كە بۆ چارەسەركردن نێردرابووە نه‌خۆشخانه‌یەكی توركیا، دوای وەرگرتنی چارەسەر به‌هۆی بێپاره‌یی لەو نەخۆشخانەیە ده‌ستبه‌سه‌ر كرا،ناوبراو بۆ چارەسەركردنی كێشەكەی هانای بۆ لاهور شێخ جه‌نگی هاوسەرۆكی یەكێتی برد.
لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوكاری ئەو منداڵەی كرد و دوای چارەسەركردنی كێشەكەی شەوی رابردوو له ریگه‌ی فرۆكه‌خانه سلیمانی گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌نوه‌ر شیخه.
ئه‌یمه‌ن ئیبراهیم كه منداڵێكی خه‌ڵكی شاری سۆرانه و تەمەنی 13ساڵە، نه‌خۆشی درێژ خایه‌نی هه‌یه و له توركیا له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری بۆكراوه و دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ماوه‌ی 15 رۆژه ده‌ست به‌سه‌ر كراوه چونكه توانای مادی نەبوو ئه‌و بڕه پاره بدات كه نه‌خۆشخانه‌كه داوایكردبوو.